هاتوچۆی سلێمانی: رێگایەكی سەرەكی بەربەست دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكەین رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەهۆی دیداری سلێمانییەوە شەقامی زانكۆی ئەمریكی هەندێكجار ئەو شەقامە لەكاتی پێویستیدا بەربەست دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكەین رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە كە دەكاتە 15و 16ی ئازار بەهۆی (دیداری سلێمانییەوە) شەقامی زانكۆی ئەمریكی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی زۆر دروستدەبێت و هەندێكجار ئەو شەقامە لەكاتی پێویستیدا بەربەست دەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێران ئەگەر بیانەوێت نەكەونە ئەو شەقامە كە ئاستەنگی هاتوچۆی تیادا دروستدەبێت دەتوانن شەقامی ڕاپەڕین ـ قولەرەیسی بەكاربهێنن لە كاتژمێر 8:00 ی بەیانی بۆ 6:00ی ئێوارە.

بابەتی پێشتر

گاردیان: بوش سەبارەت بە داگیرکردنی عێراق لە دوو ساڵدا نزیکەی هەزار درۆی کردووە

بابەتی دواتر

چۆن گەورەترین مەترسی سەدە رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share