ئەو تۆمەتبارەی بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی خەبات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی(ک. م. م) دەستگیرکرد، کە لە بەنزینخانە پاش تێکردنی بەنزین پارەی نەدەدا و رایدەکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان راگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە لە جۆری میتسۆبوشی – گڵاند”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share