محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی سەردانی هەرێم دەکات.
دیداری سلێمانی بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەكە لە نێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان)دا لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (15 و 16) ئەم مانگەدا، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بۆ بەشداریكردن لەو دیدارە سیاسییەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێم دەکات.
دیداری سلێمانی، گەورەترین دیداری سیاسییە لە هەرێم و عێراق کە بە بەشداریی سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییە کاریگەر و بڕیاربەدەستەکان لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری و باڵیۆز و نێردە و دیپلۆماتکارانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت، تیایدا تیشک دەخرێتەسەر پرسە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێم، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشوور کە لەلایەن پەیمانگای لێكۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان (IRIS) لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەدەبرێت.