ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 17 سم بەرزبووەتەوە

بەنداوی دەربەندیخان

لە ئاكامی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوو ئاستی ئاوی دەربەندیخان 17 سم بەرزبووەتەوە.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 17 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

وتیشی، “لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 60 ملیم باران لە سنوورەكەدا باریوە”.

بەنداوی دێوانە، یەكێكی دیكەیە لە بەنداوەكانی سنوورەكە و شەوی رابردوو سەرڕێژی كرد.

بەنداوەكە ساڵی یەكەمیەتی ئاوی تیادا كۆدەكرێتەوە و توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

لە دوێنێ-وە شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەی گرتەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەنها لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 104 ملیمەتر باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریووە.

وتیشی، “تائێستا رێژەی بارانبارین لە سلێمانی گەیشتووەتە 450 ملیم، ساڵی پار تا ئەمكاتە 340 ملیم باریبوو”.

بابەتی پێشتر

دۆناڕۆما دواى شکستی پاریس چی دەڵێت؟

بابەتی دواتر

پاریس چاوەڕێی وەڵامی مێسییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: نەشتەرگەریی منداڵێک کە تێچووەکەی 15 بۆ 18 ملیۆن دینار بوو بە 600 هەزار لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی نەشتەرگەریی جوانکاری نەشتەرگەرییەک بۆ منداڵێک کرا کە یەکەم جارە لە…
Total
0
Share