“پێدەچێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ كازمی دەربكرێت”

لە دۆسیەی ناسراو بە “گەندەڵیی سەدە”دا باس لە تێوەگلانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دەكرێت و پەرلەمانتارێك دەڵێت، “پێدەچێت بەو هۆیەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەربكرێت”.

عالیە نسەیف جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە چێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە دۆسیەی “دزیی سەدە”دا لەگەڵ گەورە بەرپرساندا دەکرێن، پێدەچێت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەربکرێت.

پێشتر بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی “دزیی سەدە” چەند كەسێك دەستگیركراون و فەرمانی دەستگیركردن بۆ وەزیری پێشووی دارایی ‌و بەڕێوەبەر و سکرتێر و راوێژکاری راگەیاندنی نووسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەركراوە.

بەپێی وتەی نسەیف، “لە ئەگەری سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو چوار بەرپرسە کراون، کازمیش دەخرێتە چێوەی تۆمەتەکانەوە”.

دوێنێ مستەفا كازمی لەبارەی دەركردنی بڕیاری دەستگیركردن بۆ ئەو كەسانەی لێیەوە نزیكبوون وتی، “بڕیارەكە تۆڵەسەندنەوەیە و پەیوەستە بە حزبەكان و ویستی سیاسییەوە”.

بابەتی پێشتر

دەزانیت مووچەی شۆفێرانی "فۆرمولا 1" چەندە؟

بابەتی دواتر

شەڕ لە نێوان ئێران و ئەفغانستان سەریهەڵدا و چەكی قورس بەكاردەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی نیشتمانیی عێراق چییە؟

ئەمڕۆ بۆ عێراقییەكان بە رۆژی نیشتمانی دیاریكراوە، كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 92 ساڵ بەسەر رزگاربوونی عێراق لە دەسەڵاتی…
Total
0
Share