دادگای فیدراڵی: هاوڵاتیی عێراقی دەتوانێت لەهەر جێیەك موڵكی هەبێت

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەڵێت، هاوڵاتییان مافی ئەوەیان هەیە لەهەر جێیەكی عێراق ببنە خاوەن خانووبەرە و موڵك.

ئەو بڕیارەی دادگاكە لەمیانەی وتارێكدایە كە لە ماڵپەرەكەیدا بڵاوكراوەتەوە و تیایدا دەڵێت، دەستوور زامنی ئازادیی گواستنەوە، گەشت و نیشتەجێبوونی بۆ هاوڵاتیی عێراقی دەستەبەركردووە لەناو عێراقدا بێت یان لە دەرەوە.

ئەو مافە لە بنەڕەتییەكانە و پێویستە بۆ هاوڵاتیی عێراقی زامنبكرێت بەپێی ئەحكامی ماددەی 44ی دەستوور، وەك ئەوەی دادگای فیدراڵی دەیڵێت.

دووپاتیشیدەكاتەوە، دامودەزگاکانی دەوڵەت، ملکەچی دەسەڵاتە فیدراڵیەکان بن یان هەرێم یان پارێزگاکان، نابێت هیچ شێوازێک یان رێکارێک پەیڕەوبکەن کە ببێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیی عێراقی سوودمەندنەبێت لەو مافانە، دەستووری عێراق رێگەی بە هاوڵاتیان داوە مافی خاوەندارێتی موڵک و خانوو و موڵکی گواستراوەی لەهەر جێیەکی عێراق هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەبێت قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنینەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریدەدات له ‌زیادبونی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دەڵێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت و ژماره‌ی…
Total
0
Share