کەسێک دەستگیرکرا بە بیانووی ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ڤیزای‌ ساخته‌ی‌ بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه ‌و به ‌فێڵ پاره‌ی‌ لێوه‌رگرتوون به ‌بیانووی‌ ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرا كه‌ ڤیزای‌ ساخته‌ی‌ بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه‌ و به ‌فێڵ پاره‌ی‌ لێوه‌رگرتوون به ‌بیانووی‌ ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ رۆژهه‌ڵات توانیان تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا تۆمه‌تبار م، ع، أ له ‌دایكبووی‌ 1987 دانی‌ به ‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه ‌و بە بڕیاری دادوەر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 298/289 له ‌یاسای‌ سزادان راگیراوه ‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

عێراق تا چوار ساڵی دیکە ناتوانێت گازی پێویست بەرهەمبهێنێت

بابەتی دواتر

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەمچەماڵ.. ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ بەهۆی ڕووداوی ماتۆڕسكیل گیانیلەدەستدا. تەندروستیی چەمچەماڵ، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share