وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی بۆ مانگی کانونی دووەمی راگەیاند.
بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل بووە، داهاتەکەی 7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار دۆلار بووە.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی یەک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 98 ملیۆن و 460 هەزار و 50 بەرمیل بووە.
لە کاتێکدا ئەو بڕەی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراوە 2 ملیۆن و 475 هەزار و 516 بەرمیل بووە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل (75.695) دۆلار بووە.