ئاسایشی هەولێر سكاڵایەكی نوێ لەسەر چالاكوانانی شیلادزێ تۆماردەكات

چالاكوانانی دەستگیركراوی شیلادزێ

بۆ ئەوەی ئازادكردنیان زیاتر دوابخات ئاسایشی گشتیی هەولێر سكاڵایەكی نوێ لەسەر چالاكوانە زیندانیكراوەكانی شیلادزێ تۆماردەكات و پارێزەری چالاكوانانیش دەڵێت، سكاڵاكە بۆ سزادانی زیاتریانە.

به‌شدار حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی بەرگری لە بەندكراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەلایەن ئاسایشی گشتیی هه‌ولێرەوە سكاڵایه‌كی نوێ له‌سه‌ر پێنج سزادراوەكەی شیلادزێ تۆماركراوە، گوایە دەستگیركراوان له‌ رۆژی دادگاییكردنیان له‌ 15ی حوزەیرانی ساڵی رابردوودا ته‌شهیریان به‌ ئاسایش كردووه‌.

وتیشی، “سكاڵا نوێیەكە بۆ سزادانی زیاتری چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینانە”.

زیاتر لە دوو ساڵ و دوو مانگە پێنج چالاكوانی شیلادزێ لە هەولێر زیندانیكراون، ئەگەرچی لە 11ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردووەوە لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادكردنیان دەرچووە، بەڵام ئاسایشی هەولێر پابەندی بڕیارەكەی دادگا نابێت و ئامادەنییە ئازادیان بكات.

دەستگیركراوەكان پێكدێن لە چالاكوانان (مه‌حمود ناجی سدیق، كوڤان تارق جبرائیل، یوسف شه‌ریف ئیبراھیم، ئه‌مجه‌د یوسف موسته‌فا و نێچیرڤان به‌دیع حاجی) و سەرجەمیان لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2020ەوە دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕووداوەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی لەبارەی ڕووداوە سەختەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی کەرکوک بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی: ڕووداوەکەی…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی کردنەوەی رێگای کەلار-دەربەندیخان

بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، رایگەیاند، پێشبیندەکەین سەرەتای ساڵی داهاتوو رێگای کەلار-دەربەندیخان بکرێتەوە”. ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، بە…
Total
0
Share