جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیكرد لە شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی كۆڵونێل خافێر سۆرییا لێپرسراوی تیمی ڕاوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان.
لەدیدارێكدا لەبارەی دۆخی ئەمنی و هەماهەنگییە هەواڵگرییەكان لە نێوان هێزەكانی هەرێم، عێراق و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا و تەئكید لە بەردەوامی و گەشەپێدانی هاریكارییەكان كرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان.
لەبەرامبەردا جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ تیمی راوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانان كە هەماهەنگ لەسەرخستنی پڕۆسە سەربازی و ئەمنییەكان دژی تیرۆریستان و دووپاتیكردەوە لەبەردەوامی هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی كوردستان و بەردەوامی ئەم پەیوەندییەشی بە فاكتەری ئارامیی زیاتر لە وڵات لەقەڵەم دا.
هەرلەدیدارەكەدا چەندین پرسی دیكەی ئەمنی بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.