بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەرهەمدەهێندرێت

جەلیل زەنگەنە نووسەر و دەرهێنەری درامای گەردەلوول لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بەرهەمدەهێندرێت و سیناریۆكەی كۆتاییهاتووە و چاوەڕوانی خەرجكردنی بودجەی تایبەتین بۆ دەستپێكردنی ئەو كارە هونەرییە و وێنەگرتنی بەشی چوارەمی دراماكە”.

راشیگەیاند، بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول باس لە ساڵانی 1982-1991 دەكات و بۆ وێنەگرتنی پێویستمان بە هەر چوار وەرزەكەی ساڵ هەیە.

پێشتر، لەلایەن دەرهێنەر جەلیل زەنگەنەوە، سێ بەشی دراماكە بەرهەمهێندرا كە یەكێك بوو لە پڕبینەرترین درامای كوردی و چیرۆكی دراماكە باسی مێژووی خەباتی خەڵك و حزبەكانی هەرێمی كوردستان لە شاخ و ژیانی خەڵك لەسەردەمی دەسەڵاتی حكومەتی بەعسی رووخاودا دەكات.

بابەتی پێشتر

تا ساڵی 2050 لەسەر گۆی زەوی چی روودەدات؟

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: خانەنشینكردن لە هێزە ئەمنییەكان بەهۆی زیادبوونی كێشەوە بۆ هەرێم گونجاو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share