بزانە كەی رەمەزانە؟
ئەوقاف روونكردنەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەدات و دەشڵێت،” 29ی مانگی شەعبان لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبنەوە و یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریدەكەن.

بەپێی پێشبینیی ناوەندە فەلەكییەكان لە میسر، سعودیە و توركیا 23ی ئازاری ئەمساڵ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ 28ی مانگی رەجەبە و رۆژی سێشەممە یەكەم رۆژی مانگی شەعبانە، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف 29ی شەعبان لیژنەیەكی باڵامان هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كۆدەبنەوە و هەماهەنگیمان لەگەڵ لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستاندا هەیە و پێكەوە بڕیاردەدرێت.

راشیگەیاند، “لیژنەكەمان هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سووننەی عێراق دەكەن و پێكەوە بڕیاردەدەین و یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دیاریدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت یاساشکێنی بکات دەبێت یاسای بەسەردا بچەسپێندرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای موخابەراتی عێراق کرد.…
Total
0
Share