پۆلیسی سلێمانی لە سنووری قەزای سەیدسادق دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەر و بازرگانیی ماددەی هۆشبەرە، هێزەكانی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مەفرەزەكانی پۆلیسی سەیدسادق توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا تۆمەتبار( ج،ت،م لەدایكبووی 1993 ) بە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.