یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەلایەن كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە یاداشتێك ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای دەربەندیخان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای دەربەندیخان وەكو ئاسانكارییەكە بۆ هاوڵاتییانی سنوورەكە و كەمكردنەوەی مەترسیی رێگاوبان لەكاتی مامەڵەی بەدەستهێنانی پاسپۆرتدا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ گورزێکی توندی لە نیوکاسڵ وەشاند

بابەتی دواتر

كارەكانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری راگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share