رووخانی خانوویەک بووەهۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس

بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دیوانیە، دەرهێنانی تەرمی 5 کەسی راگەیاند، ئەمەش دوای رووخانی خانوویەک لە پارێزگاکە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “تیمەکانمان پێنج تەرمی خێزانێکیان دەرهێنایەوە کە منداڵیشیان تێدابووە و لە ژێر داروپەردوی سەقفی خانوویەکدا بوون و بەهۆی کۆنیی خانووەکەوە رووخاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ گەیشتنیان، دەستیان کردووە بە لابردنی داروپەردوو و دەرهێنانی تەرمەکان و پێنج ئەندامی ئەو خێزانەیان بە مردووی دەرهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی تیرۆر دەبێت

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ لە سەردانە رانەگەیەندراوەکەیدا بۆ عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشانەی گرووپە شیعییە چەکدارەکان ئەنجامی…
Total
0
Share