كەی فرۆشتنی دۆلار بە 132 هەزار لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكات؟

فڕۆكەخانەی سلێمانی

فڕۆكەخانەی سلێمانی دەڵێت، كاركردن بۆ كردنەوەی ئەو بانكەی سەرپشككراوە بۆ گۆڕینەوەی دینار بە دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆكەخانەكەیان بەردەوامە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بانکى ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) لەناو فڕۆکەخانەكەیاندا لەکاردان بۆ ئەوەى بە زووترین کات سیستمەکەیان بخەنەکار بۆ جێبەجێکردنى بڕیاری گۆڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی.

ئەوەش دواى ئامادەكارییە پێویستەكان و ئاسانکاریکردن لەلایەن فڕۆکەخانەكەیانەوە دێت بۆ بانكەكە كە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقییەوە سەرپشكراوە بە گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) بۆ گەشتیاران، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، لەكاتی دەستپێكردنی پرۆسەكە راستەوخۆ بۆ گەشتیارانى رادەگەیەنن.

بابەتی پێشتر

لە چەند پڕۆژەیەكدا بە بەهای 37 ملیار دینار گەندەڵی كراوە

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار داوادەكات پشتیوانیی حكومەت بكرێت بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share