شاندی كۆماری چین تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا

لەمیانەی سەردانەكەیاندا بۆ سلێمانی، شاندی كۆماری چین سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان كرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر دانا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێكی كۆمارى چين به‌ سه‌رۆكايه‌تی ژوو ‏رووى، یاریدەدەری وەزیر لە فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى کۆمیتەی ‏ناوەنديی پارتى كۆمۆنيستى چین بە هاوڕێیەتی چوو وەی، باڵیۆزی چین لە عیراق و لیو زین یونگ، کونسوڵی چین لە هەرێم و ژمارەیەک لێپرسراو و راوێژکاری حزبی کۆمۆنیستی چین سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یان کرد و لەلایەن محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازیکران.

لەمیانی سەردانەکەدا شاندی میوان تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و بەڕێزەوە لەسەر رۆڵ و پێگەی مێژووی مام یاداشتەکانیان تۆمارکرد.

 

بابەتی پێشتر

گفتوگۆ لەسەر پێشخستن و پەرەپێدانی كارەكانی راگەیاندنی یەكێتی كران

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە شارەوانیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

19 پێشمەرگە ژەهراویبوون

لە بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك، 19پێشمەرگە ژەهراویبوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون. ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندن و ھۆشیاریی وەزارەتی…
Total
0
Share