ئەو كەسانەی فۆڕمی پاسەوانیی سنووریان پڕكردووەتەوە ئاگاداردەكرێنەوە

وتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنووری عێراق رایدەگەیەنێت، “ئەو كەسانەی كە لینكی دامەزراندنیان لە پاسەوانی سنوور پڕكردووەتەوە كۆدێكیان بۆ گەڕاوەتەوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئاگاداردەكرێنەوە و دەشڵێت، “ماوەی چەند رۆژێكە چەند كەسێك فێڵ لە هاوڵاتییان دەكەن و پەیوەندی بەو كەسانەوە دەكەن كە فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە، بۆیە داوادەكەین پارە بەناوی دامەزرانەوە بە هیچ كەسێك نەدەن”.

عەقید كاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنووری عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق 2621 كەس دادەمەزرێنێت و تائێستا دوو ملیۆن و 182 هەزار كەس لینكەیان پڕكردووەتەوە بۆ دامەزراندنیان لە پاسەوانی سنوور و دوای تەواوكردنی رێكارەكان لەلایەن دەستەیەكی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆوە پەیوەندیی بەو كەسانەوە دەكرێـت كە كۆدیان بۆ هاتووەتەوە و چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكرێت بەپێی مەرج و رێنماییەكان كە دانراوە.

وتەبێژی ناوچەی یەكی هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق روونكردنەوەی زیاتریدا و وتیشی، “ماوەی چەند رۆژێكە زانیارییمان هەیە كە كەسانێك پەیوەندیی دەكەن و داوای پارە لەو هاوڵاتییانە دەكەن كە فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و پێیان راگەیاندوون كە بڕە پارەیەك بدەن ناویان لە دامەزراندن دێتەوە، بۆیە داوا دەكەین هیچ كەسێك پارە نەداتەوە ئەو جۆرە كەسانە و بەناوی دامەزراندنەوە فێڵ لە هاوڵاتییان دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون دواخرا

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی…
زیاتر ببینە

لە سنووری قەزای ماوەت دەستگیرا بەسەر ژمارەی داری سروشتی بڕاوەدا كە سەرپێچیكاران نادیاربوون

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنووری قەزای ماوەت دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك داری سروشتی بڕاوەدا كە سەرپێچیكاران…
Total
0
Share