لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان سبەینێ کرا بە پشوو

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران سبەینێ شەممە لە سنووری پەروەردەیەک کرا بە پشوو.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ناحیەی بیارە رایگەیاند، بە راوێژ لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگاکە بڕیاریانداوە، سبەینێ شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ناحیەی بیارە پشووی فەرمی بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری بڕیارەکە بۆ نالەباری کەشوهەوا و سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران دەگەڕێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەر لە سێ رۆژ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو بێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share