راگەیەنراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێنتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە سبەینێ شەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و

پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە بە نزیكەی (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر / 11 پلەی سیلیزی

سلێمانی/ 9 پلەی سیلیزی

دهۆك / 9 پلەی سیلیزی

كەركوك / 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە / 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ / 10 پلەی سیلیزی

سۆران / 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان / 15 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی نرخی دۆلارەوە دەركرا

بابەتی دواتر

ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share