چینێکی شاراوەی زەوی دۆزرایەوە کە پێشتر هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نەبووە

زاناکان توانیان پێشکەوتنێکی زانستی لە بواری چینەکانی زەویدا بەدەست بهێنن، دوای ئەوەی چینێکی پێشتر نەناسراویان دۆزییەوە.

زانایان باسیان لەوە کردووە کە ئەو چینە لە بەردی تواوە دروستبێت کە دەکەوێتە قووڵایی 160 کیلۆمەتر لە ژێر توێکڵی زەوییەوە.

ئەم چینە لەسەدا 44ی کۆی ڕووبەری هەسارەکە دەگرێتەوە .

ئەم چینە کە لەم دواییانەدا دۆزرایەوە، بەشێکە لە ئاسینۆسفێر ( upper mantle ) کە بە چڕترین چین ناسراوە لەسەر زەوی.

چینە تازە دۆزراوەکە دەکەوێتە ناوچەیەک کە بەرزترین پلەی گەرمیی هەیە لە ئاست سەرجەم چینەکانی سەرەوە کە 1450 پلەی سەدییە.

دۆزینەوە نوێیەکە ئەو تیۆرییە درێژخایەنانە رەتدەکاتەوە کە دەڵێن بەردی تواوە کاریگەریی لەسەر چەسپاوی ئاسینۆسفێر هەیە .

تیۆرییەکانی پێشوو دەڵێن کە جوڵەی پلاکی تەکتۆنیکی بەهۆی ڕەوتی گەرمبوونەوە لە بەردی تواوەی ناو پۆشەری زەوی لە ژێر توێکڵی هەسارەکەدا دروست دەبێت.

بەڵام هوا و هاوڕێ توێژەرەکانی لە زانکۆی تەکساس ئەم تیۆریانەیان وەلا ناوە.

یەکێک لەو زانایانە کە توێژەری پۆست دکتۆرایە لە پەیمانگای جاکسۆن بۆ زانستە جیۆلۆجیەکان لە زانکۆی تەکساس، هەروەها لێکۆڵینەوەی لە وێنە بومەلەرزەییەکانی پۆشەری سەرەوەی ژێر خاکی تورکیا کردووە، لەم لێکۆڵینەوەیەدا، نیشانەکانی بەردی بەشێکی تواوەی دۆزیەوە.

لە ماوەی رابردوودا زانایان چاودێری بوونی ئەم چینەیان دەکرد، بەڵام لەو کاتەدا باوەڕیان وابوو کە حاڵەتێکی کتوپڕە، بەڵام هوا و هاوکارەکانی بەڵگەی بوونی ئەو چینەیان بە قەبارەیەکی زۆر دۆزیەوە.

تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی رایگەیاندووە کە دۆزینەوە نوێیەکە دەتوانێت یارمەتیی زانایان بدات کە زیاتر دەربارەی جوڵەی پلێتەکان بزانن، کە نەک هەر بەشدارن لە دروستبوونی بوومەلەرزە و دروستبوونی شاخ، بەڵکو ڕۆڵێکی گەورەتر دەگێڕن لە بارودۆخ و ژینگە بە دابینکردنی بارودۆخی فیزیایی و کیمیایی بۆ پشتگیریکردنی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی.

توێژەرانی زانکۆی تەکساس پشتڕاستیان کردەوە کە چینی سەرەوەی مەنتۆڵ لە بەردی ڕەق و تواوە پێکدێت و سەرەڕای سروشتی ناڕەقبوونی ئەمەی دووەمیان، بەشداری دەکات لە جوڵەی پلێتەکان یان جوڵەیان ئاسانتر دەکات.

هوا جەختی لەوە کردەوە کە گەورەترین تەحەدای بەردەم لێکۆڵینەوە لە چینەکانی ناوەوەی زەوی، سەختی کۆکردنەوەی زانیارییە لەو قووڵاییەی کۆتاییەکاندا.

بۆیە بەپێی توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە، بۆ لێکۆڵینەوە لەو چینانە پشت بەو شەپۆلانە بەستراوە کە بەهۆی بوومەلەرزەوە دروست دەبن، هەروەک وێنەی سی تی لە نەخۆشخانەکاندا.

زیاتر لە 700 وێنە کە لە ئامێری دۆزەرەوەی بومەلەرزە وەرگیراون کۆکرانەوە و لەسەر بنەمای ئەوان نەخشەی توێکڵی سەرەوە کێشرا.

لە کاتی شیکارییەکەدا، توێژەران چاودێریی جوڵەی شەپۆلە بومەلەرزەییەکانیان کرد لە ڕێگەی چەند ناوچەیەکی ژێر توێکڵی زەویدا، هەروەها گۆڕانکاری لە خێرایی و ئاراستە و کاتی گەیشتنیان بۆ شوێنەکانی دۆزینەوە ڕوویدا.

بەو ئەنجامە گەیشتوون کە دۆزینەوەی چینە نوێیەکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی شەپۆلە بومەلەرزەییەکان بە هێواشی بجوڵێن.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. سێیەم بەشەنەوت دەدرێت بە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

گەرمیان.. چەکدارێکی داعش دەستگیركرا لە ناوچەكەدا شوانكاریی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share