یونسێف: بومەلەرزەکەی تورکیا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵ

بەرپرسی یونسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، عەمار عەماری دووپاتیکردەوە کە بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بارودۆخی سەختی کەشوهەوا ئەرکی ڕزگارکردنی منداڵان و خێزانەکانی ئاڵۆزتر کردووە بۆیە ژمارەیەکی زۆرتر ژیانیان لە مەترسیدایە.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە پێداویستییە مرۆییەکان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زۆرن، جەختی لەسەر پێویستیی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە جەیمس ئاڵدەر، وتەبێژی یونیسێف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند، ئەو بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا سەدان باڵەخانەی لە تورکیا و سوریا وێرانکردووە، گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوەکە نەیتوانیوە ژمارەی تەواوی گیانلەدەستدانی منداڵان دیاریبکات.

لەوبارەیەوە بەرپرسانی باڵای رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ رایانگەیاند، دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی سوریا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس لەو وڵاتە و لە باشووری تورکیا، پێداویستییە مرۆییەکانی سوریا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

عادل هاید مارشانگ، بەرپرسی فریاکەوتنی ڕێکخراوەکە رایگەیاند، تورکیا توانایەکی بەهێزی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان، بەڵام ئەو پێداویستییە سەرەتاییانەی کە لە کورتخایەن و مامناوەنددا دەبێت هەبن لە سوریا نین، ئەو وڵاتە پێشتر بەدەست قەیرانە مرۆییەکانەوە دەناڵێنێت بەهۆی ساڵانێک شەڕی ناوخۆ و ململانێ سیاسییەکان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە لە هەردوو وڵاتدا نزیکەی 23 ملیۆن کەس کە یەک ملیۆن و 400 هەزاریان منداڵن لە مەترسیدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: بەغداد و ئەنقەرە لەبارەی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا کۆبوونەوە

جارێکی دیکە عێراق و تورکیا لەبارەی میکانیزمەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا، کۆبوونەوە. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا و سەرجەم چەكدارانی بارەگاكەش كوژراون. هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە…
زیاتر ببینە

قەتەر یەكەم هەوڵی دزەپێكردنی هۆشبەر لە دەستپێكی مۆندیالدا پوچەڵدەكاتەوە

ئیدارەی گومرگی فڕۆكەخانەی حەمەد هەوڵێكی دزەپێكردنی ترامادۆڵ و ماددەی حەشیش-ی هۆشبەری پوچەڵكردەوە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی…
Total
0
Share