گەر بومەلەرزە روویدا پێویستە بە خێرایی چیبكەیت؟

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، رێنمایی چۆنێتیی مامەڵەكردنی گونجاوی خێرا لە كاتی روودانی بومەلەرزەدا بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، “پێویستە بە خێرایی رێگەچارەی گونجاو بگرینەبەر و پابەندی و رێنماییەكان بین”.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، لەبەر ئەوەی زەمینلەرزە پێشبینیکردنی روودانی ئەستەمە، بە مەبەستی دوورکەوتنەوە و رێگریکردن لەو مەترسییانەی لە ئەنجامی زەمینلەرزە دەکەونەوە پێویستە بە خێرایی رێگەچارەی گونجاو بگرینەبەر و پابەندی ئەم راسپاردە و رێنماییانە بین:-

  1. چۆڵکردنی ماڵ و باڵەخانەی نیشتەجێبوون دەستبەجێ و وەستان لە گۆڕەپانە چۆڵەکاندا.

2 . دوورکەوتنەوە لە پەنجەرە شوشەکان بە مەودایەکی پارێزراو لە کاتی چۆڵکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون.

  1. بە هیچ شێوەیەک سەرنەکەوین بۆ سەربانی ماڵ و باڵەخانەکان.
  1. دوور کەوتنەوە لە دیوار و سیاج و ستارەی سەربانی ماڵان، بالکۆن، هەر جۆرە سەقفێکی تر و تابلۆی ریکلامی هەڵواسراوی سەر باڵەخانە بەرزەکان.
  1. دوور کەوتنە لە عەمود (تاوەر) هێڵی کارەبا و درەختە بەرزە وشکبوەکان.
  1. لە کاتی ڕوودانی (داڕووخان) بە تایبەتی باڵەخانە بەرزەکان تا بتوانین دووربکەوینەوە لە ئەگەری ڕوودانی هەر داڕمانێکی زنجیرەیی.
  1. وەستاندنی ئۆتۆمبێل و دابەزین لێی، دووربین لە ترس و دڵەڕاوکێ، تا بتوانین دووربکەوینەوە لە وەستان لە سەر پرد و ژێر پرد و باڵەخانەی بەرز و ناو تونێلەکان.
  1. پێویستە کارمەندانی دامەزراوەکانی دەوڵەت هێمن و لەسەرخۆبن لە کاتی چۆڵکردنی فەرمانگەکانیان و پاڵنەنێن بە یەکەوە لە کاتی دەرچوون لە دەرچەکان (exit)
  1. ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی ماڵ بوو پێویستە مەودا و ڕووبەرێکی زۆر نەجوڵێت بۆ گەڕان بەدوای گۆڕەپانی چۆڵدا و پاش چاوەڕوانی ئەوجا بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.
  1. دوورکەوتنەوە لە باڵەخانەی نیشتەجێبوون و باڵەخانە نهۆم بەرزەکان لەبەرئەوەی زۆرترین کاریگەریان دەکەوێتە سەر لە کاتی زەمین لەرزەدا.
  1. بەکارنەهێنانی ئەسانسۆری کارەبایی لە ئەگەری تێکچوون و کەوتنەخوارەوە بە تایبەتی ئەگەر کارەبای لێ ببڕێت.
  1. لە کاتی تەواوبوونی زەمین لەرزەدا پێویستە بۆ ماوەیەکی کەم بوەستین لەبەرئەوەی لەوانەیە لە کاتی تەواوبوونیدا جوڵە (لەرزە) ی گەڕاوەی تر بەدوای خۆیدا بهێنێت.

13. دوورکەوتنەوە لە کەنار دەریاکان لەبەرئەوەی زەمین لەرزەکان زۆرجار بەرزبوونەوەی شەپۆلەکان (تسۆنامی) لەگەڵدایە.

  1. بە شێوەیەکی دەروونی خۆت ئامادە بکە بۆ زەمین لەرزەی دواتر و ڕوودانی بە دوور مەزانە.
  1. پێویستە مامۆستایان خوێندکاران هێوربکەنەوە و بیانبەنە دەرەوە لە پۆلەکانیان بۆ گۆڕەپانی قوتابخانە یاخود گۆڕەپانی چۆڵی تر نزیک لە قوتابخانە.
  1. لەسەر خاوەن کارگەکان پێویستە شوێنی کارەکانیان چۆڵ بکەن لە کرێکار ، وە سەرچاوەی کارەبا و بکوژێننەوە و قفڵی خەزانی غاز و سوتەمەنیەکان بگرنەوە هەمان ڕێکار بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون و ماڵیش پێویستە.
  1. لەسەرخۆبە و خۆت شپرزە مەکە و بە شێوەیەکی دروست مامەڵە بکە لەبەرئەوەی زەمین لەرزە کارەساتێکی سروشتیە و پێویستە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت هەر وەک پێناسە کراوە بەوەی کە بریتییە لە هێزێکی مت (شاراوە) ی زیادە لە زەویدا کە ئازادبوونی (دەرچوونی ئەو هێزە) بە شێوەیەکی لە پڕە.
  1. پێویستە بە زوترین کات پەیوەندی بکرێت بە هێڵی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانی 115 کە بێ بەرامبەرە بۆ هەموو تۆڕەکان لە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی نەخوازراوە (خوانەخواستە).
بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕکردنەوەی 16 پۆست لە زانکۆی سلێمانی رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلار بۆ 154 هەزار دینار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین پەرەسەندنی دۆخی كامپی مەخمور دوای هەوڵی تەلبەندكردنی لەلایەن سوپای عێراقەوە

هاوسەرۆکی “ئەنجومەنی گەلی مەخمور” ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەتەوە و تەلبەندکردنی دەوروبەری کامپەکەیان ڕەتکردووەتەوە و ئێستا دۆخەكە ئاساییبووەتەوە.…
Total
0
Share