قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی شه‌هید هاوكار جافه‌وه‌ چی به‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا وت؟

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ باڵيۆزی بەریتانیا كۆبووەوە و رایگەیاند، “یەكێتی هەر لە رۆژی یەكەمەوە لەسەر دۆسیەی شەهیدكردنی هاوكار جاف داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی كرد و ئێستاش چاوەڕێی پێكهێنانی ئەم لیژنەیەین بە پشتیوانیی لایەنی نێودەوڵەتی تا ڕاستییەكان وەك خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشكرابكرێن”.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “لە كۆبوونەوەم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا باسمان لەوە كرد كە داواكاری سەرەكیی هاوڵاتییان باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكانە، هەر بۆیە كاری لە پێشینەمان دابینكردنی بودجەیە تا بتوانین پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێبكەین”.

ئاشكراشیكرد، لەم چوارچێوەیەشدا تەنها بژاردەی بەردەممان ڕێككەوتنی گشتگیر و درێژخایەنە لەگەڵ بەغداد.

بابەتی پێشتر

ئەو کەرەستانەی لە مۆمیاکردنی فیرعەونەکانی میسر بەکارهاتوون چین؟

بابەتی دواتر

پلاسخارت: كێشەكانی عێراق كەڵەكەبوون بە شەو و رۆژێك چارەسەر نابن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share