بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی ئاشکراکرد و رایگەیاند دوو ملیۆن کەس لە جیهاندا فەریزەی حەج بەجێدەهێنن و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 685یان لە هەرێمی کوردستانەوە دەڕۆن.
بەپێی وتەی نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، پشکی هەموو عێراق 33 هەزار و 690 کەسە و هەرێمی کوردستانیش چوار هەزار و 685 کەسە.
ئاماژەی بەو سیستمە کردووە کە بۆ ئەنجامدان و ناونووسینی حاجیان جێبەجێدەکرێت کە بە سیستمی ئۆنلاین دەبێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ هیچ ناوێکی نوێ تۆمارناکرێت.
باسی لەوەکرد، بۆ ئەمساڵ ئەوانەی ساڵی رابردوو نەیانتوانیوە گەشتی حەج بکەن و ئەوانەی لە یەدەگەکاندان دەنێردرێن بۆ حەج.