بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ موسەنا سامەڕائی و ڕەییان كلدانی كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم و ڕەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێكران و جەخت لە دروستكردنی كۆدەنگییەكی نیشتمانی كرایەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هەنگاونان بە ئاراستەی تەبایی و پێكەوەیی لە وڵاتدا.

كۆبوونەوەكە جەختی لە پاڵپشتی حكومەتی نوێ و هەوڵەكانی كردەوە بۆ چەسپاندنی یاسا، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و داواكرا هەموولایەنەكان بە ڕۆحێكی بەرپرسارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و وڵات بەرەو سەقامگیری ئاراستە بكەن.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی و سیاسەتی حزبەكە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر و رایگەیاند، “هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو چەسپاندنی یاسا و دادپەروەری كۆمەڵایەتیدایە و ئامانجمان خزمەتكردنی خەڵكە خۆشەویستەكەمانە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و لێكتێگەیشتنی هاوبەشیش فاكتەری سەرەكین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایانە”.

لەگەڵ

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی ژنانی بەتەمەن لە ئەڵمانیا دەستگیركرا

بابەتی دواتر

وەڵامێكی توند لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە.. سیستمی هاوسەرۆكی تەواوبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە هاوڵاتییان و ئەندامانی ڕەوتەکەی دەکات بەشداریی لە هەڵبژاردن بكەن و پشتیوانیی لە پڕۆژەی…
Total
0
Share