ئەنجلینا جولی و نادیە موراد سەردانی گوندی كۆجۆ لە شەنگال دەكەن

نادیە موراد و ئەنجلینا جولی

نادیە موراد-ی چالاكوانی ئێزدی بە یاوەری ئەنجلینا جولی-ی ئەستێرەی جیهانی و ئیریك شوڤالییە باڵیۆزی فەرەنسا سەردانی گوندی كۆجۆ لە قەزای شەنگال دەكەن.

گوندەكە لە ساڵی 2014دا لەسەر دەستی داعش رووبەڕووی راوەدونان و كۆمەڵكوژی بووەوە.

لەمیانەی سەردانەكەیاندا نادیە موراد و ئەنجلینا جولی چاویان بە دانیشتووانی گوندەكە كەوت، پاشان گۆڕستانی كۆجۆ-یان بەسەركردەوە.

لە ئابی 2014دا چەكدارانی داعش هێرشیان بۆسەر شەنگال و گوندەكانی دەوروبەری ئەنجامدا، بەهۆیەوە هەزاران كەس ئاوارەبوون، گروپەكە پیاوان و گەنجانیان كۆمەڵكوژ كرد، كچ و ژنانیش بە كۆیلە و سەبایا كران.

بەهۆی گەورەیی تاوانەكانەوە لە ساڵی 2019دا پەرلەمانی كوردستان رووداوەكانی سەر ئێزدییەكانی بە لەناوبردنی بەكۆمەڵ ناوبرد و 3ی ئاب-یشی بە رۆژی یادكردنەوەی كارەساتەكە دیاریكرد.

لە ساڵی 2016دا نەتەوە یەكگرتووەكان نادیە مورادی بە باڵیۆزی نیازپاكی دەستنیشانكرد بەهۆی بەرگریكردنەكانی لە رۆڵەكانی نەتەوەكەی، دوو ساڵ دواتریش خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێنا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێرکۆ میروەیس: له ‌رێگەی دادگاوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاری بەقەزابوونی گوڵاڵە‌ هه‌ڵبوه‌شێنینەوە

ئە‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی  پلاندانانی عێراقه‌وه‌ بڕ‌یاری به‌ قه‌زابوونی بۆ ده‌رچوو، لەو بارەیەوە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی…
Total
0
Share