لەدوای گەڕانەوەیان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئاگر لە ماڵی خێزانێکی هەشت کەسی لە گوندێکی سعودییە حەوت کەسیان گیانیان لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بە سەختی برینداربوو.
میدیاکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە گوندە سنوورییەکانی نێوان سعودییە و ئوردن ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە حەوت ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە”.
ئاماژەیان بەوەش کرد، “سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن و ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەش بە سەختی برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.
ئاشکراشیانکرد، “رووداوەکە لە پاش گەڕاندنەوەی خێزانەکە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری روویداوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە”.