دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەستپێدەكات

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بە مووچەی لیوا هاوبەشەكان، دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەم لە هەرێم دەستپێبكات.

پلەدارێكی هێزەكانی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاگاداركراینەوە كە رۆژی چوارشەممە 1ی شوبات مووچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

ئەو پلەدارە، كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتیشی، “ئامادەكارییەكان لە لیواكانەوە بۆ وەرگرتن و دابەشكردنی مووچە دەستیپێكردووە”.

مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دابینكراوە و مانگانە لەو وڵاتەوە رەوانە دەكرێت.

پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویكردەوە، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

ئەوكات حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەشێكی فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ-یان ئاراستە كردوون و وردبینی تێدا دەكرێت.

پێنجشەممەی رابردووش جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، “خەڵكی خۆمان دڵنیادەكەینەوە بەپێی توانا داراییەكەمان لە دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە): پرسی كورد لە ناوچەكە چارەسەر نەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی…
Total
0
Share