كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم ‘ئیجابی بووە’

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم لەگەڵ شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان “ئیجابی بووە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی نێوان وەفدی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەفدی حکومەتی هەرێم، بە سەرپەرشتیی کازمی و حەلبوسی “ئیجابی بووە”.

ئەو پەرلەمانتارە لە پەیجی خۆی نوسیویشیەتی، “هەرێم ئامادەییان نیشانداوە پابەندبن بە یاسای پرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی مانگەکانی کۆتایی ساڵی 2020 بنێرێ”.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەفدی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

هۆشیار عەبدوڵا دەشڵێت، لێکتێگەیشتنی نێوانیان وردەکاریی هونەری زۆری تێدایە بەهیوای ئەوەی هەردولا وەک خۆی پابەندبن پێوەی.

پێشتر نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، “لە كۆبوونەوەكەدا، كە لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسایی پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی (قەرز) كە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا، لەگەڵ تاوتوێكردنی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بەشێوەیەك كە دادپەروەری تیا بەدیبهێنرێت لە دابەشكردنی تەرخانكراوە داراییەكان بۆ سەرجەم ناوچەكانی عێراق”.

بابەتی پێشتر

وڵڤەرهامپتن 0-1 ئەستۆن ڤێلا

بابەتی دواتر

لەم هەفتەیەدا باران ڕوو لە هەرێم دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share