دەستگیرا بەسەر 50 تۆن دەرمانی بەقاچاخبراودا

17 كەس بە تۆمەتی بەقاچابردنی دەرمان دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر 50 تۆن دەرمانی بەقاچاخبراودا.

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق ئاشكرایكرد، لە سێ پارێزگادا 17 كەس دەستگیركراون كە قاچاخچێتییان بە دەرمانەوە كردووە و دەستگیراوە بەسەر 50 تۆن دەرمانی بەقاچاخبراودا.

راشیگەیاندووە، لە بەغداد، نەینەوا و دیالە دەستگیراوە بەسەر 50 تۆن دەرماندا و چەندین دەرمانخانە و كۆگای وەهمی داخراون، كە لە ژێر ئەو ناوانەدا مامەڵەیان بە دەرمانی بەقاچاخبراوەوە كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوە، تۆمەتبارەكان كە ژمارەیان 17 كەسە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كراون و رێكاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

گۆشتی دەستکرد دەخرێتە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

کارڤاخال دەگەڕێتەوە و چواری ڕیاڵ مەدرید دووردەکەونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share