قوباد تاڵەبانی و شاندێکی باڵای ئەڵمانیا تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقییان کرد

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر، بەئامادەبوونی دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، پێشوازیى له‌ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيای فيدراڵ و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد”.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەڕەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و شاندی میوان پەرۆشیی خۆیان بۆ سازان و رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لەبارەی رەوشی عێراقەوە جەختیان لە گرنگی چارەسەرکردنی هەر گرفتێک لەڕێی دیالۆگەوە کردەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندیی گشتی.

لەبەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لەچاکسازییەکان کرد و ستایشی وڵاتی ئەڵمانیای کرد لەپای هاوکارییەکانی بۆ چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی ئەوان دا بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت لەبوارەکانی رێگریکردن لە توندتیژی دژی خێزان و فراوانکردنی بیری ئازادیی رادەربڕین.

داواشی لێکردن کە بەردەوام بن لەهاوکارییەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی وەگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-خانەقین دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەكە برینداربوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share