بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، سێ ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی زیاتر لە پێنج ملیۆن هاوڵاتی زیادكران.
بڕیارەكە ئەمڕۆ دووشەممە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی وتەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامانج لێی دابەزاندنی نرخی خۆراكە.
لەو بارەیەوە راگەیەندراوی حكومەت دەڵێت، “یەك لیتر زەیت، یەك كیلۆگرام شەكر، 200 گرام چا، 250 گرام شیر و یەك كیلۆگرام ئاردی سفر بۆ هەر تاكێكی خێزانە كەمدەرامەتەكان زیادكراون و جگە لە بەشەخۆراكی مانگانەی خۆیان، ئەو خۆراكانەیان بەسەردا دابەشدەكرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەو سەبەتە خۆراكە دەدرێت بە پێنج ملیۆن و 76 هەزار هاوڵاتی و مانگانە لە رێگەی زیادكردنی 18 هەزار تۆن خۆراكەوە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان، خواست لەسەر كڕینی خۆراك كەمدەكەنەوە و بەوەش نرخەكان دادەبەزن.