خێزانێکی پێنج کەسی لەژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکەیان دەرهێنران

لە شاری کەربەلا خانوویەک رووخا کە خێزانێکی پێنج کەسی تێدابووە و لەلایەن  تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنراون و رزگارکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەربەلا رایگەیاند، “لە ناحیەی ئەلحەر لە پارێزگای کەربەلا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرکەوتووبوون لە رزگارکردنی خێزانێک کە ژن و منداڵی تێدابووە، کە بەهۆی رووخانی خانووەکەیانەوە کەتبوونە ژێر داروپەردووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئەو خێزانە رزگاربکەن پێشئەوەی لەژێر داروپەردوودا بخنکێن، دوای دەرهێنانیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هۆکاری رووداوەکە بۆ کۆنی و نەشیاویی خانووەکە دەگەڕێتەوە بۆیە دارووخاوە.

بابەتی پێشتر

دەیان منداڵی خوازیارانی مافی مانەوە لە بەریتانیا بێسەروشوێن بوون

بابەتی دواتر

شەش گەنج بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

محەمەد حەسەن، وەک نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەستنیشانکرا. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد،…
زیاتر ببینە

فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ له‌ عێراق مافى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌

كۆمپانیاى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، چه‌ند ئامراز و سیاسه‌تێكی نوێی خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ شه‌فافییه‌ت و ڕێكارى نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كرێن بۆ ڕیكلامه‌كانى…
Total
0
Share