لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە دهۆك سێ كەس برینداربوون

رووداوێكی هاتوچۆ لە دهۆك كە بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە بووە، بووەهۆی برینداربوونی سێ كەس.

پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، “ئەمڕۆ شەممە لەسەر شەقامی سەرەكیی دهۆك – زاخۆ، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا كامری كۆنترۆڵی لەدەستداوە”.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك، ئۆتۆمبێلەكە لە ستوونێكی كارەبا و هێمایەكی هاتوچۆی داوە و لە ئەنجامدا سێ كەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح: هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم

عەلی حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم. عەلی حسێن…
Total
0
Share