بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو لە پردی رۆخانەی داقوق رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری كیا و پیكابێكدا روویدا.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە رووداوەكەدا هەشت سەرنشین برینداربوون كە بەشێكیان تەندروستییان ناجێگیرە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، “قوربانییانی رووداوەكە نیشتەجێی شاری بەغدادبوون كە دوای رووداوەكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری كەركوك”.