نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی منداڵانی بێسەرپەرشت

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، 14 منداڵی خانەی بێسەرپەرشتان کە تەمەنی یاساییان تەواوکردووە، بڕیاری حکومەت بۆ دامەزراندن دەیانگرێتەوە و ناوەکانیانمان رەوانەی وەزارەت کردووە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو منداڵانەی  لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا تەمەنی یاساییان تەواوکردووە و پێشتر لە خانەی بێسەرپەرشتان لە سلێمانی ماونەتەوە، ژمارەیان 14 منداڵە و ناوەکانیانمان رەوانەی وەزارەت کردووە بە مەبەستی دامەزراندنیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە وەزارەتەوە داوای بەڵگەنامە و راپۆرتی ژیان و بڕوانامەکەیان کراوە”.

باسیلەوەشکرد، “لایەنی جێبەجێکاری بڕیارەکە وەزارەتیی داراییە، تا 20 ی مانگ هیچ نووسراوێک وەرناگرێت، لەدوای ئەو بەروارەوە ئەکەوێتەوە سەر ئەوان کە چەند بە زوویی رێکارەکانی دامەزراندنەکە تەواو دەکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share