لە ساردترین شاری جیهان پلەی گەرما چەندە؟

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، زۆرینەمان سەرما بێزارمان دەکات و هەست دەکەین ئەو شوێنەی ئێمەی لێین ساردترین شوێنی رووی زەوییە، بەڵام لە راستیدا ساردترین شاری جیهان دەکەوێتە وڵاتی رووسیاوە.

بەپێی داتا کەشناسییەکان، شاری یاقوتیا لە کۆماری رووسیای یەکگرتوو ساردترین شاری جیهانە کە لە وەرزی زستاندا پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە ژێر سفری سەدی.

دانیشتوانی شارەکە دەڵێن، “لەپێش هاتنی مانگی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێک خۆمان بۆ ئەو سەرمایە ئامادەدەکەین، لە جلوبەرگ و گەرمکەرەوەی پێویست”.

باسلەوەش دەکەن، “پلەکانی گەرما هێندە دادەبەزن گەر تەنها چاومان بەدیارەوە بێت، سەهۆڵ لەسەر برژانگەکانمان دەنیشێت، بۆ خواردن ماسی بەستوو لە فرۆشتگاکان دەکڕین و دەیخۆین”.

دانیشتوانی شارەکە ژمارەیان 286 هەزار و 800 کەسە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما تێیدا نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زیاتر لە 538 گیانلەدەستدان و 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە

ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی لە ئاو و هەوا ڕوویانداوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە…
زیاتر ببینە

هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە،…
Total
0
Share