بازاڕی عەسڕی كرایەوە

دوكانداران و كاسبكارانی بازاڕی عەسڕی لە سلێمانی، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە زیادكردنی باج و كرێی دوكانەكانیان بە رێژەی 10% لە لایەن وەزارەتی داراییەوە، دوكاندارانی بازاڕی عەسڕی لە شاری سلێمانی شوێنكارەكانیان داخست و مانگرتنیان راگەیاند.

دوای كۆبوونەوەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ دوكاندار و كاسبكاراندا و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان لە رێگەی پارێزگای سلێمانییەوە، كەمێك لەمەوبەر دوكاندارانی بازاڕی عەسڕی گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان و دووبارە بازاڕەكە كرایەوە.

بازاڕی عەسڕی لە ساڵی 1963ـدا لە سلێمانی بنیادنراوە، نزیكەی 90 دوكان لەخۆدەگرێت و وەك كاسبكارەكانی بازاڕەكە دەڵێن، بژێویی دەیان خێزان لەسەر كار و كاسبیی ئەو بازاڕەیە.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك: ئینستگرام خەڵك خەمۆك دەكات و تویتەریش تووڕە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە برێت مەکگۆرک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share