سودانی و مەكگۆرك كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كۆبووەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و نێردەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كرد.

نوسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكان تاووتوێكرا، لەگەڵ شێوازی پەرەپێدان و بەرەوپێشەوەبردنی لە سەرجەم بوارەكاندا كە ببێتەهۆی خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و ئەمریكا.

سودانی جەختیكردەوە لەسەر توانای هێزە ئەمنییەكان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی سەقامگیری.

لای خۆیەوە مەكگۆرك بەپێی راگەیەندراوەكە پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ سەركەوتنی حكومەتی ئێستا نیشاندا، لەگەڵ بەردەوامی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ پێشكەشكردنی راوێژ بە هێزە عێراقییەكان، پابەندی وڵاتەكەشی بە رێككەوتنی چێوەی ستراتیژی و پاڵپشتیكردنی چاكسازییە حكومییەكان لە بوارەكانی وزە و ژێرخان و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا نیشاندا.

بابەتی پێشتر

پاڵەوانێتی جامی کەنداو رێژەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەسرە بەرزکردووەتەوە

بابەتی دواتر

پیاوێک دەستگیرکرا ئاگری خستووەتە لەشی خەڵکەوە بۆ چارەسەرکردنی مایەسیری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی…
Total
0
Share