لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە باشووری عێراق، 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 11ـی تریش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێوان ناسڕییە و بەسڕە لە نێوان پاسێك و بارهەڵگرێكدا روویدا.
سەرجەم سەرنشینەكانی پاسەكە هاندەری هەڵبژاردەی عێراقن و بۆ ئامادەبوون لە یارییەكانی پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی 25 بەرەو بەسڕە بەڕێكەوتبوون.
بەپێی سەرچاوەیەكی پۆلیسی هاتوچۆ، بەهۆی تەمومژمی زۆری سەر رێگەكەوە، پێكدادان لە نێوان پاسەكە و بارهەڵگرەكەدا روویداوە و بەو هۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 11 كەسی تر تر برینداربوون.