ڤیدیۆكەی ببینە.. شۆفێرێك خەوی لێكەوت و ئۆتۆمبێلەكەی بە خێرایی كرد بە ژێر بارهەڵگرێكەوە

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت، ئۆتۆمبێلێك بە خێراییەكی زۆر خۆی دەكێشێت بە بارهەڵگرێكدا.

رووداوەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری هەولێر روویداوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب دەبڵ كابینە كە بەپێی وتەی هاتوچۆی هەولێر شۆفێرەكەی خەوی لێكەوتووە، خۆی دەكێشێت بە بارهەڵگرێكدا كە لە بەشی لای راستی شەقامەكە وەستاوە و بەهۆی زۆریی خێرایی ئۆتۆمبێلەكەوە، بەشێكی زۆری دەچێتەژێر بارهەگرەكەوە.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی رووداوەكەوە دەڵێت، “لێخوڕین بە خەواڵوویی، یەکێکە لەو کێشانەی کە بە زۆریی کاسبکارەکان و جوتیارە بەڕێزەکان و شوفێرانی بارهەڵگرەکان تووشی دەبن، تکایە خۆتانی لێدووربگرن، چونکە هەر کاتێک خەو گەیشتە لوتکە، ئەگەری کارەساتێکی وا لە ئارادایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: دووەمین لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بانكی بازرگانیی عێراقی نێردرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، دووەمین لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بانكی بازرگانیی عێراقی نێردرا. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم…
زیاتر ببینە

فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق…
Total
0
Share