لەسەر ناوی کەنداوی 25 ئێران باڵیۆزی عێراق بانگهێشتدەکات

لەسەر بەکارهێنانی وشەی “کەنداوی عەرەبی” لەبری “کەنداوی فارس” لە لایەن بەرپرسانی عێراقییەوە لە میانەی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی جامی کەنداوی 25 ئێران بانگهێشتی باڵێۆزی عێراق لە وڵاتەکەی دەکات.

ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “لە دوای ئەوەی وشەی “کەنداوی عەرەبی” لەبری “کەنداوی فارس”لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە بەکارهات، باڵیۆزی عێراقمان لە وڵاتەکەمان بانگهێشتکرد و محەمەد شیاع سودانیش ئەو هەڵەیەی راستکردەوە ئەویش لە رێگەی نوسراوێکەوە کە لە دواتردا بڵاوکرایەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە پەیوەندییەکی ستراتیژی و قوڵمان لەگەڵ برایانمان لە عێراق هەیە، بەڵام جەختمان لە هەستیاری گەلی ئێران لە بەرامبەر بەکارهێنانی دەستەواژەی کەنداوی عەرەبی هەیە، بە تایبەت لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە”.

 

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە مۆندیالی 2030ەوە نییە

بابەتی دواتر

نێیمار بەتەواوی لە پێکان چاکنەبۆتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share