دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا بەسەر چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش و پارچە چەکدا.

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر رایگه‌یاند، پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر جموجۆڵی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنوری قەزای حەویجە – کەرکوک، ئۆپه‌راسیۆنی زەمینی و ئاسمانی هاوبەشی هێزەکانی دژەتیرۆر- CTG، دژەتیرۆری عێراق- ICTS بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لەو ناوچە ئەنجامدرا.

لە ئۆپه‌راسیۆنەکەدا دەستگیرا بەسەر چەندین حەشارگە و پارچە چەک و تەقەمەنیدا کە ئامادەکرابوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌.

ده‌شڵێت، چەندین مۆڵگەی تیرۆریستان خاپورکران و پیلانەکانیان شکستپێهێنرا کە مەرامیان بوو چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنووری کەرکوک، حەویجە و سەلاحەدین ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بردنەوەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا تۆمارکرد

بابەتی دواتر

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share