فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە شاری سلێمانی بەردەوامە

فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە شاری سلێمانی بەردەوامە و ئەمشەو چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو بە پێشكەشكردنی چەند چالاكییەك و گۆرانی و میوزیك چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكە دەستیپێكردەوە و بڕیارە تا 31ی ئەم مانگە بەردەوامبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمشەو میوزیك و گۆرانی پێشكەش بە ئامادەبووان دەكرێت و شەوانە چالاكیی هونەريی جۆراو جۆر پێشكەش بە میوانان و گەشتیاران دەكرێت كە فێستیڤاڵەكە لە 20ی ئەم مانگەوە دەستیبەكارەكانی كردووە و شەقامی سالم بۆ پێشوازیكردن لە میوانان و هاوڵاتییان رازێندراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: تێکڕای پلەی گەرمی لە ئەمساڵدا دوو پلە بەراورد بە تێکڕای سی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 32.2 پلەی سیلیزی بووە و بەراورد بە…
Total
0
Share