لە شاری بەسرە بەهۆی رووخانی خانوویەک بەسەر خاوەن ماڵەکەدا یەکێک لە منداڵەکانی ئەو خێزانە گیانیلەدەستدا و چوار ئەندامی دیکەیان برینداربوون.
سەرۆکی شارەوانی قەزای ئەلسادق، یاسین ئەلبەتات راگەیاند، “لە ئەنجامی داڕمانی ماڵەکەیان لە ئەلمەزرا، کچێکی تەمەن حەوت ساڵ گیانیلەدەستدا و چوار ئەندامی خێزانەکەی بە سەختی برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری رووخانی خانووەکە کۆنی و خراپی ئەو خانووە بووە.