بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پارێزەری مافی هاوڵاتییانە و ئەو كاتەی سنوورەكان دەبەزێندرێت هەڵوێستمان دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای ئەوەی گلەیی و سكاڵایەكی زۆری هاوڵاتییانی پێگەیشتبوو، سەردانی گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی كرد و ژینگەی شێوێندراو و دوور لە بەها باڵاكانی كۆمەڵگەی كوردەواری بینی، بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم ئەو شوێنانەی دوورن لە ئایین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە.

سەرۆك بافڵ وتیشی، “سەرچنار یادەوەرییەكی شیرینی شارە حەیاتەكەیە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی خێزانەكانی شار بۆ پشوو و كات بەسەربردن روویان تێدەكرد و هەستیان بە ئارامی دەكرد، ئەم بڕیارەش لەپێناو پاراستنی ئارامی و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبارە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەی شارەكەمان”.

راشیگەیاند، “یەكێتی پارێزەری مافە كەسی و تایبەتەكانە، بەڵام ئەوكاتەی سنوورەكان دەبەزێندرێت و رێز لە بەها باڵاكان ناگیرێت، هەڵوێستمان دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: دەسەڵاتدارانی عێراق هەموو كێشەی كوردستانیان لە مووچەدا چڕكردووەتەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی عێراق هەموو كێشەی كوردستانیان لە مووچەدا چڕكردووەتەوە لەكاتێكدا دەیان كێشەی دیكەمان لەگەڵ…
Total
0
Share