د. یوسف گۆران: دەمانەوێت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەستوور بنووسینەوە

د. یوسف گۆران كە دكتۆرای لە بواری یاسای دەستووریدا هەیە لە میانی بەشداریكردنی لە دیبەیتی “دەستوور لە نێوان نووسینەوە و فەرامۆشكردندا” كە لەلایەن دامەزراوەی ڤیم لە شاری سلێمانی رێكخراوە رایگەیاند، دەمانەوێت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەستوور بنووسینەوە”.

ئاشكراشیكرد، سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو بڕگانەی دەستوور گەیشتوونەتە رێككەوتن كە پەیوەستە بە پرسە نیشتمانییەكان و مافەكانی كورد لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و هەندێك لایەنیش تێبینیان لەسەر چەند بڕگەیەك هەیە كە دەكرێت بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.

ئاشكراشیكرد، هیچ وڵاتێك بەبێ بوونی دەستوور پێشناكەوێت، چونكە دەستوور دەبێتە چوارچێوەیەك بۆ كایەی سیاسی و هەموو كەسێك ناتوانێت بەو شێوەیەی كە دەیەوێت مامەڵە بكات.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

ئەرجەنتینییەکان سەروماڵیان بۆ مێسی و مۆندیال فرۆشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share