حكومەتی هەرێم: بەرمیلێك نەوتمان بە 284 هەزار دینار كڕیوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەت بڕی 70 ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخانکردووە و بە شێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، نزیکەی 185 هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو 19ـی کانوونی یەکەم، 36 ملیۆن و 869 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپیی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، حکومەتی هەرێم بڕی 70 ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی تەرخانکردووە و بە شێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە.

دەشڵێت، “پاڵپشتیی حکومەت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاوڵاتییان تەنیا 35%ـی نرخەکەی دەدەن”.

بابەتی پێشتر

پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و خۆپیشاندان کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەڤاڵ و كادر و ئەندامێكی یەكێتی توندوتیژیی بەرامبەر كچان و ژنان ئەنجامبدات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لە ھەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕێزگرتنی خەباتی ژنان…
Total
0
Share