رۆژێك پشوو راگەیەندرا

رۆژێكی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشوو و سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە.

بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 25ی كانونی یەكەم دەكرێتە پشوو بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح.

بۆنەی یادی لەدایكبوونی مەسیح لە هەرێمی كوردستان كراوەتە پشووی فەرمی و ئەمساڵ دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتووەوە.

ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانی 12/25 تا 2022/1/1ی بە فەرمی كردە رۆژانی پشوو، چاوەڕوان دەكرێت سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەو بارەیەوە بڕیاربدات، كە ئایا وەك ساڵی رابردوو تەواوی هەفتەی داهاتوو دەكاتە پشوو یان نا.

پشووەكەی رۆژی یەكشەممە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومییەوە دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتی: سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵبژێردرا تا چاکسازییەکانی درێژە پێبدات

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەروتاری ڕاگەیاندنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیی هەڵبژارد تا…
Total
0
Share